پزشکیان لە ڕێوڕەسمی نوێ کردنەوەی بەڵێن لەگەڵ ئامانجەکانی ئیمام خومەینی:
ئەگەر موسڵمانان یەکگرتوو ببان، ئیسرائیل نەیدەوێرا ئەو هەموو جەنایەتە ئەنجام بدات
سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی نوێ کردنەوەی بەڵێنی کابینەی دەوڵەت لەگەڵ ئامانجەکانی ئیمام خومەینی وتی: ئەگەر هەموو موسڵمانان دەستیان لە گورێسی ئیلاهیەوە بگرتایە ئیسرائیل دەیوێرا ئەو هەموو جەنایەتە ئەنجام بدات.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێورەسمی نوێ کردنەوەی بەڵێنی کابینەی دەوڵەت لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی ڕایگەیاند: لەسەر ئەو بەڵێنە ماوین و نابێت ڕێگای ئیمام حسێن و ڕێگای حەق ون بکەین و ڕێغای ئیمام حسێن داواکری حەق و ڕاستی لە کۆمەڵگا و لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامییە.
ناوبراو زیادی کرد: سەبارەت بە ڕاستبێژی لە قسە و کردەوە لێمان پرسیار دەکرێت و خودا لە یەک بە یەکمان بەڵێنی گرتووە کە جگە لە ڕاستی شتێک نەڵێین و بەرەو پووچی نەڕۆین.
پزشکیان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە مافی خەڵک ئەبێ لە کردەوەدا نیشان بدەین و بیسەلمێنین لەسەر ئەو پەیمانەی کە بەستوومانە هەین، وتی: ڕوانینی ئیمام بە هەژاران و یەکگرتوویی و یەکگرتن کۆمەڵگای ئیسلامی بوو.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر هەموو موسڵمانان دەستیان بە گورێسی ئیلاهیەوە ببەستایە ئیسرائیل دەیوێرا ئەو هەموو جەنایەتە ئەنجام بدات؟ بۆ چارەسەری کێشەکانی خۆمان ڕێاگیەک جگە لە بەرز کردنەوەی ئاستی یەکگرتوویی و پتەویمان نییە و پێویستە دەسخۆشی لە نوێنەران و سەرۆکی مەجلیس بکەین بۆ دەنگی گەورە و پەیامی گەورەیەک کە بە کۆمەڵگایان دا.
ناوبراو وتیشی: لە شەڕی سەپێندراودا نەیانتوانی یەک بست لە خاکی ئێمە داگیر بکەن چونکوو یەکگرتوو بووین و بە هەموو توانەوە لە بەرانبەریان وەستان و ئەگەر ئێستاش بە هەمان ڕۆحیەوە بچینە پێشەوە دەتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
سەرۆک کۆمار ڕێگای ئیمام حسێنی ڕێگای پابەندی بە ڕاستی و بەدی هاتنی مافی خەڵک وەسف کرد : لە درێژەی شۆڕشدا هەڵکەوتەکان و کەسە بە ئەزموونەکانی ئێمەیان شەهید کرد و کەسانێکیان زیندانی کرد کە توانیان یەکگرتوویی ناوخۆیی ئێمە پتەو بکەنەوە و دوژمن بەدوای ئاژاوە لە کۆمەڵگایە و ئێنە ئەبێ کارێک بکەین کە فریوی دوژمن نەخۆین و یەکگرتووییمان بپارێزین.
ناوبراو وتیشی: ئەبێ وەکوو هەڵۆ بڕوانین و هەموو شتێک بە وردی ببینین تا بگەینە پێگەیەک کە شیاویین. بەڵێن بە ئیمام دەدەین کە ئەو ڕێگایە بە هەموو توانەوە درێژە بدەین و هیوادافرین شەرمەندەی خوێنی شەهیدان و ئیمام و خەڵکیش نەبین.
Your Comment